توێژینەوەیەک: خواردنەوە گازی و شەربەتە دەستکردەکان هۆکاری شەکرەن

05-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا هۆکارێکی دیکەی تووشبوون بە شەکرە بەهۆی خواردنەوە گازی و شەربەتە دەستکردەکان ئاشکرادەکات، پسپۆڕێکیش دەڵێت: ئەو خواردنەوانە بەرگریی جەستەش لاوازدەکەن.
 
توێژینەوەکە لە کۆلێژی پزیشکیی ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، خواردنەوە گازییەکان پێکهاتەی نێو بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵە دەگۆڕێت بەمەش مادەیەکی کیمیایی دەردەدەن کە هاندەرە بۆ شەکری خوێن.
 
د. لووسی مەککان، پسپۆڕی خۆراک لە ناوەندی ئەکادیمی کلیڤلاند دەڵێت: خواردنەوە شیرینەکان بڕێکی زۆر لە شەکری دەستکرد و شەکری سپییان تێدایە زیادکراوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کە بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵە کەمبکاتەوە و تەنانەت بەرگریی جەستەش لاوازبکات.
 
توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات، خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە دەستکردەکان هۆکارن بۆ مردن. {لێرەوە بیخوێنەرەوە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە