پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە: لەمەودوا قژتان هەڵناوەرێت

05-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئامێرە نوێیەکەی رێگری لە هەڵوەرینی قژ. وێنە: لەلایەن کۆمپانیای دابینکەرەوە بۆ رووداو نێردراوە
ئامێرە نوێیەکەی رێگری لە هەڵوەرینی قژ. وێنە: لەلایەن کۆمپانیای دابینکەرەوە بۆ رووداو نێردراوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئەو ئامێرەی رێگری لە قژهەڵوەرین دەکات بە چارەسەری کیمیایی، بۆ تووشبوویەکی شێرپەنجە بەکارهات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-12-2024 د. شاڵاو حەمەعەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە رایگەیاند، ئامێرەکە بۆ چەند دەرمانێکی کیمیایی بەکاردێت کە کاریگەریی لاوەکییان زۆرە و دەبنەهۆی هەڵوەرینی قژ و مووی روخسار، بەڵام زۆرجار بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردێت کە شێرپەنجەی مەمکیان هەیە.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، ئامێرەکە لەلایەن کۆمپانیایەک و رێکخراوێکەوە دابینکراوە و لە ماوەکانی داهاتووشدا 10 ئامێری دیکەیان بۆ دابیندەکرێت.
 
ئامێرەکە پێی دەڵێن ئامێری cooling cap کە وەکو کڵاوێکە و هەر تووشبوویەک لەکاتی چارەسەری کیمیاییدا دەیکاتە سەری، ئەمەش وادەکات ئەو نەخۆشانە کەمتر قژ و مووەکانی روخساریان هەڵبوەرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک

تەندروستیی کەرکووک: 14 تۆن مەی قاچاخ و بەسەرچوو لەنێوبران

تەندروستیی کەرکووک رایدەگەیێنێت، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر مادەی کحولیی جۆراوجۆردا گرتووە، کە بەشێکیان بەسەرچوو بوون و بە قاچاخ هێندرابوونە نێو شارەکە، دواتریش لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە لەنێوبران