خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: هیچ نەخۆشییەک بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە بڵاو نەبووەتەوە

06-01-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
چەمچەماڵ کاتی لافاوەکە.
چەمچەماڵ کاتی لافاوەکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، هۆشداری تەواو دراوە بە دانیشتووانی چەمچەماڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێکی نالەبار و بۆ پاراستنی زیاتری تەندروستییان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 6-1-2026 د. کارزان رەفیق، پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی کە بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانییە بە رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی هەڵمەتێکی فراوانی هۆشیاری تەندروستی و پشکنینی ئاو و خۆراکی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ، سەردانی 900 ماڵ کراوە و نزیکەی چوار هەزار هاونیشتمانیش هۆشیار کراونەتەوە.
 
د. کارزان رەفیق روونی دەکاتەوە، رێنوێنی دراوەتە 22 خوێندنگەی چەمچەماڵ و هەزاران خوێندکاریش لە مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ خۆراک، خواردنەوە و ئاو هۆشیار کراونەتەوە.
 
بەپێی خۆپاراستنی تەندروستی لە سلێمانی، هیچ نەخۆشییەک بەهۆی لافاو و پیسبوونی ئاوەوە لە چەمچەماڵ بڵاو نەبووەتەوە.

بەهۆی بارانبارینەوە لە 9ـی کانوونی یەکەم لە بەشێکی باشووری کوردستان لافاو دروستبوو. لافاوەکە تەنیا زیانی مادی نەبوو، بەڵکو بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج هاونیشتمانی و بێسەروشوێنبوونی ئەندازیارێکی عەرەب. راپۆرتێک ببینە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.