توێژینەوەیەکی نوێ: ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت، روخسار گەنجتر دەردەخات

06-02-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن نەشتەرگەری جوانکاری لووت
A+ A-

رووداو- هەولێر

پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری لە کالیفۆرنیا رایدەگەیێنن ئەو خانمانەی نەشتەگەری جوانکاری لووت دەکەن گەنجتر دەردەکەون.


لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەلایەن پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری سکوڵی پزیشکی دەیڤید گێفێن لە کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت، روخسار گەنجتر دەردەخات.

د. رۆبێرت دۆرفمان، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، "ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لووت جا بە هەر هۆکارێک بێت، یەکێکە لە رێگەکانی جوانترکردنی روخسار، هەرچەندە مانای ئەوە نییە ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەوەیە کە پیربوون دوابخات، بەڵام بۆمان دەرکەوتووە ئەوانەی نەشتەرگەرییەکە دەکەن کەمێک بچووکتر لە تەمەنی خۆیان دەردەکەون."

لە توێژینەوەکەدا 100 خانم کە تەمەنییان لە نێوان 16-72 ساڵ بوو بە نموونە وەرگیراون، وێنەکانیان لە پێش و دوای ئەنجامدانی پرۆسەکە لەرێگەی زیرەکی دەستکردەوە بەراورد کراوە و دوای 12 هەفتە پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە، ئەوانەی نەشتەرگەری جوانکاری لووت دەکەن، سێ ساڵ گەنجتر لە تەمەنی خۆیان دەردەکەون.

د. جاسۆن رۆستەین ، پرۆفیسۆری یاریدەدەری نەشتەرگەری جوانکارییە لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت، "لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، زۆر گۆڕانکاری هەن کە لە جەستەدا روودەدەن هەم لەنێو ئەندامەکانی ناوەوە هەمیش لە دەرەوە، بێگومان لووتیش پاڵپشتییەکانی خۆی لەدەستدەدات و شێوەی تێکدەچێت، بۆیە پێمانوایە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەتوانێت کەسەکە گەنجتر دەربخات."

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی Aesthetic Surgery Journal بڵاوکراوەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو تاقیگەیەکی زانستی.

توێژەران لە بەریتانیا چارەسەر بۆ جۆرێکی شێرپەنجە دەدۆزنەوە

توێژەران لە بەریتانیا چارەسەرێکی پێشکەوتووی بۆماوەییان بۆ چارەسەرکردنی جۆرێکی دەگمەن و خێرای شێرپەنجەی خوێن پەرەپێداوە، کە لە قۆناخە سەرەتاییەکانیدا ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری نیشانداوە.