رووداو - تەندروستی
خێرخوازان هەشت ئامێری شووشتنی گورچیلە دەبەخشنە کەرتی تەندروستی و دوای راپۆرتێکی رووداو لەسەر دۆخی نەخۆشانی سستبوونی گورچیلە لە هەڵەبجە و کێشەکانی سەنتەرەکەی هەڵەبجە، ئامێرێک لەلایەن خێرخوازانی هەولێر بۆ سەنتەرەکە دابینکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-4-2026 حاجی سەعد جەلال، خاوەن کۆمپانیای بازرگانیی زێڕ لەنێو بووڵتەنی ئابووریدا باسی کڕینی ئەو ئامێرانەی شووشتنی گورچیلە دەکات و دەڵێت: بە هاوکاریی خێرخوازان و زێڕینگرانی هەولێر توانیمان حەوت ئامێری شووشتنی گورچیلە دابینبکەین کە پێنجیان بۆ سەنتەری هەولێر بۆ شووشتنی گورچیلەیە و دووانیش بۆ سەنتەری شووشتنی گورچیلەی سۆران.
حاجی سەعد جەلال گوتی، لەکاتی سەیرکردنی ئەو راپۆرتەی رووداو کە لەسەر سەنتەری شووشتنی گورچیلە بوو لە هەڵەبجە، کچێکی بڕیاریداوە ئامێرێکی دیکە بۆ سەنتەرەکە بکڕن. بەمەش دەبێتە هەشت ئامێری نوێ بۆ کەرتی تەندروستی کە خێرخواز دابینی بکات.
هەر ئەمڕۆ تەحسین کەریم، بەڕێوەبەری سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە هەڵەبجە بە سازگار سەڵاح، پەیامنێری رووداوی گوت، ''دابینکردنی ئامێر بۆ ئەم سەنتەرە خۆشییەکی گەورەیە، چونکە ئەو نەخۆشانەی کە بەهۆی کارنەکردن و بەردەستنەبوونی ئامێرەوە دەچنە سلێمانی، دەبێت 100 بۆ 150 هەزار دینار خەرج بکەن، ئەمەش سەرەڕای ماندووبوون و بێزاربوونی نەخۆش''.
پڕۆفیسۆر دانا ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە بە رووداوی گوتووە، بەشێکی زۆری نەخۆشەکانی شووشتنی گورچیلە ئەوانەن کە بە هۆکاری جیاواز چاندنی گورچیلەیان بۆ نابێت و ناکرێت نەشتەرگەرییەکە بکەن، هەر بۆیە دەڵێت: ''پێویستە بە بەردەوامی شووشتنی گورچیلەیان بۆ بکرێت، چونکە تاکە رێگەی چارەسەریان، چاندنی گورچیلەیە''.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە رۆژی چوارشەممە 23-4-2026 گوتی، لەڕێگەی رێکخراوی نەماریق و رێکخراوی مرۆڤدۆستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سەروەریی هەڵەبجە، چوار ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابینکراون. ئەمەی خوارەوەش راپۆرتەکەیە).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ