پەنجەی پزیشکێکی نیشتەجێی دێرین ژیانی منداڵێک لە مردن رزگار دەکات

06-08-2025
بڕوا فەرهاد
منداڵەکە لەگەڵ د. زانا کە ژیانی رزگار کردووە.
منداڵەکە لەگەڵ د. زانا کە ژیانی رزگار کردووە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر، بۆ رزگارکردنی ژیانی منداڵێک بە مشار ئێسکی سنگی دەشکێنن بۆ ئەوەی پارچە شووشەیەک لە ملی دەربهێنن. 
 
منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵانە، پزیشکی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە دەڵێت، منداڵەکە کە هێنرایە نەخۆشخانە چارەسەری سەرەتایی بۆ کرابوو بەڵام خوێنبەربوونی ملی نەوەستابوو، پزیشکیکی نیشتەجێی دێرن ئازایانە بە تووندی پەنجەی خستە سەر شوێنی برینەکە بۆ ئەوەی خوێنبەربوونەکە رابگرێت تا کاتی نەشتەرگەرییەکە. 
 
د. زانا بابان، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی دڵ و خوێنبەرەکان، کە نەشتەرگەرییەکەی کردووە، بە رووداوی گوت؛ "بۆ کۆنترۆڵکردنی خوێنبەربوونەکە، پێویست بوو بەپەلە سنگی منداڵەکە بکەنەوە، بەڵام بەداخەوە موشاری تایبەت بە کردنەوەی سنگ لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بەردەست نەبوو. ناچاربوون بە بەکارهێنانی موشاری شکاندنی ئێسک، سنگی منداڵەکە بکەنەوە، کە ئەمەش کارەکەی ئاڵۆزتر کردبوو، بەڵام خۆشبەختانە نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو و منداڵەکە لە مردن رزگارکرا."
 
دوای نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز کە سێ کاژێری خایاند و تێیدا پێنج بتڵ خوێن بە منداڵەکە درا، تیمە پزیشکییەکە توانیان بە سەرکەوتوویی خوێنبەربوونەکە رابگرن و ژیانی منداڵەکە رزگار بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە