رووداو - تەندروستی
هەفتەی هۆشیاری بۆ شیردانی سرووشتی بەردەوامە و پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، دایکایەتی ئەركێکی پیرۆزە و هەر خانمێکیش بوو بە دایک ئەوا دەبێت ئامادەیی ئەوەی هەبێت، بەهۆی دایکایەتییەکەیەوە قوربانی بدات و تەندروس تیی منداڵەکەی لەپێشینە بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6-8-2025 د. شەم ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، شیرپێدانی سرووشتی چەند گۆڕانکارییەکی سرووشتی لە مەمکی دایکدا دروست دەکات، بەڵام ئەوانە سرووشتین و چاک دەبنەوە. رەنگە دروستیش نەبن.
بۆ رێگری لە گۆڕانکارییەکانی مەمک لەکاتی شیردانی سرووشتی د. شەم ئەحمەد ئەمانە پێشنیاز دەکات؛
- جلوبەرگی ژێرەوەی تایبەت بە شیرپێدان بەکاربهێنن.
- تەکنیکی دروست لەکاتی شێرپێداندا بەکاربێت. {وردەکاری ببینە}
- بەکارهێنانی مەرهەمی تایبەت بە برینداربوون و قڵیشانی گۆی مەمک.
- بەکارهێنانی کرێمی رێگری لە کشانی پێستی مەمک.
- خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی زۆر.
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
بە پێی بەدواداچوونەکانی من بۆ هاوردەکردنی شیری قووتوو، پێویستە هەر کۆمپانیایەک پێنج بەڵگەنامەی تایبەت بۆ وەزەراتی تەندروستی ئامادە بکات و بە چەندین پشکنین دەرباز بێت، بەڵام هیچ مەرج و رێگرییەک بۆ هاوردەکردنی ئەم هەموو بڕاندە نییە و بگرە ئەو شیرە وشکانەش لە بازاڕدا دەستدەکەون کە هیچ مۆڵەتێکیان لە وەزارەتی تەندروستییەوە نییە. {راپۆرتەکە لێرە ببینە}
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ