رووداو - تەندروستی
لە بەلجیکا دەرکەوتووە کەمتر لە 10٪ـی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان، لە ماڵەوە تۆمار کراون. واتە بەساڵاچووان کۆتایی رۆژەکانیان لە خانەکانی بەساڵاچووان و نەخۆشخانەکان بەسەردەبەن و هەر لەوێش دەمرن.
هاووڵاتییەکی بەلجیکی کە ژنە دەڵێت: دەمەوێت لە ماڵەوە بمرم، هەروەها هاوژینەکەشی دەڵێت: بەهەمان شێوە منیش ئاوام دەوێ.
سندووقی بیمەی تەندروستیی کریستیان لە بەلجیکا ئاشکرای دەکات، لەنێوان ساڵانی 2023 و 2024 شوێنی گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیە بوون؛ 42٪ لە نەخۆشخانە، 33٪ لە خانەکانی بەساڵاچووان و کەمتر لە 10٪ـیش لە ماڵەکان.
ئیلیسا دیرۆتێ، جێگری سەرۆکی سندووقی بیمەی تەندروستیی کریستیان لە بەلجیکا گوتی، ''ئەگەر بتەوێت لەماڵەوە کۆچی دوایی بکەیت، دەبێت ژیانی خۆت رێک بخەیت و کەسانێک هەبن، بتوانن چاودێریت بکەن''.
لەو وڵاتە کەمیی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی ماڵەوە هەیە، خانمانیش بەراورد بە پیاوان قوربانیی سەرەکیی ئەمەن و زۆرجار رۆژانی کۆتایی ژیانیان بە تەنیایی لە خانەکانی بەساڵاچووان و نەخۆشخانەکان دەبەنەسەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ