توێژینەوەیەک: نزیکەی نیوەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە دەربارەی ADHD و ئۆتیزم چەواشەکارانەن

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات رێژەیەکی بەرچاو لە ڤیدیۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی تیکتۆک دەربارەی ADHD، ئۆتیزم و چەندین حاڵەتی دیکەی دەرووندروستی، زانیاریی چەواشەکارانە یان نادروستیان تێدایە.
 
توێژینەوەکە لەلایەن کۆلێژی پزیشکیی نۆرویچ لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە 52%ـی بەناوبانگترین ڤیدیۆکانی ADHD و 41%ـی ڤیدیۆکانی پەیوەست بە ئۆتیزم لە تیکتۆک، زانیاریی نادروست یان زانیارییان تێدابووە کە لەلایەن بەڵگە کلینیکییەکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە پلاتفۆرمە سۆشیال میدیاییەکان لەوانە یوتیوب، تیکتۆک، فەیسبووک، ئینستاگرام و ئێکس (تویتەری پێشوو)، پڕن لە بابەتی دەرووندروستی چەواشەکارانە و بێ بنەما، هەروەها تیکتۆک وەک خراپترین پلاتفۆرم لەم رووەوە دەستنیشان کراوە.
 
د. ئێلینۆر چاتبێرن پسپۆڕی دەروونی لە کۆلێژی پزیشکیی نۆرویچ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی، "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە شوێنێکی گرنگ کە گەنجان زانیاری دەربارەی دەرووندروستی لێوە فێردەبن، بەڵام کواڵیتیی ئەم زانیارییانە دەتوانێت زۆر جیاواز بێت، ئەمەش واتای ئەوەیە کە ناوەڕۆکی چەواشەکارانە دەتوانێت بە خێرایی بڵاوببێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بەردەست نەبن."
 
د. ئێلینۆر چاتبێرن دەڵێت "زۆربەی ڤیدیۆکان لەسەر بنەمای ئەزموونی کەسی دروستکراون، نەک پێوەرە کلینیکییەکان یان رێنماییە پیشەییەکان، ئەم زیادبوونەی زانیاریی هەڵە لەوانەیە ببێتە هۆی سەرلێشێواوی، دەستنیشانکردنی هەڵە و دواکەوتنی وەرگرتنی چارەسەری."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەندروستی.

رۆژی جیهانیی تەندروستی 2026؛ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای پشتگیری لە زانست دەکات

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، لە رۆژی جیهانیی تەندروستیدا داوا لە هەموو خەڵکی جیهان دەکات کە پابەندبوونی خۆیان بە پێکەوەکارکردن و پشتگیریکردن لە زانست نوێ بکەنەوە، وەک دوو هێزی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی تەندروستییەکی باشتر.