زانکۆی ئۆکسفۆرد: کڵاوێکی زیرەک نەخۆشییەکانی مێشک بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر دەکات

07-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی تەکنەلۆژیایەکی نوێوە دەتوانێت شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییە دەماری و دەروونییەکاندا بە تەواوی بگۆڕێت.
 
زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئەمریکا لە رێگەی کڵاوێکی زیرەک کە تەکنەلۆژیای شەپۆلی سەرووی دەنگ (Ultrasound) بەکاردەهێنێت بۆ هاندانی وردی خانەکانی مێشک، بەبێ ئەوەی هیچ پێویستییەک بە نەشتەرگەری هەبێت.
 
زانکۆکە ئاماژە بەوەدەکات، کڵاوەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە چەندین سەرچاوەی بچووکی شەپۆلی سەرووی دەنگی تێدایە، شەپۆلەکان بە وردییەکی زۆرەوە ئاراستەی یەک خاڵی دیاریکراو لە قووڵایی مێشکدا دەکرێن، وزەیەکی زۆر دەردەکەن کە دەبێتە هۆی هاندانی خانە دەمارییەکان و گۆڕانکاری لە چالاکییدا.
 
پڕۆفیسۆر برادلی ترێدڵی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت لە چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشیی وەکو پارکینسن، فێ و خەمۆکی، ئەمەش هەنگاوێكی گەورەیە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.