رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، پەردەی کچێنی پێستێکی تەنکە کە دەمار و خوێنی تێدایە، بەڵام بینینی خوێن لەکاتی یەکەم جووتبووندا پەیوەستە بە جۆری پەردەکەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8-2-2026 د. سومەییە عەتا نەقشبەندی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بوڵتەنی تەندروستیی رایگەیاند، "بەگوێرەی جۆری پەردە خوێن دەبینرێت، ئەوانەی کە کونەکەی پەردەی کچێنییان گەورەیە یان پەردەی کچێنییان لاستیکییە یان ئەوانەی کە داخراوە، بە زەحمەت خوێن دێتە دەرەوە."
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی خانمان ئاماژە بەوەش دەکات، پەردەی کچێنی بە کەوتنێک یان ئازارێکی بچووک زیانی پێناگات و هۆشداریش دەدات کە کچان نابێت "تامبۆن" بەکاربهێنن.
د. سومەییە عەتا باس لەوە دەکات کە هۆشیاریی خانمان زیادیکردووە و دەڵێت، "زۆرجار دێن بۆ پشکنین بۆ ئەوەی بزانن جۆری پەردەکەیان چییە یان رێنمایی وەردەگرن."
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە پشکنینی پەردەی کچێنی نابێت لە کلینیکە تایبەتەکان ئەنجام بدرێت، بەڵکو "دەبێت لیژنەی تایبەت بڕیاری لەسەر بدات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ