رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی بایۆتەکنۆلۆجیا هۆشداری لە مەترسییەکانی پاشماوەی درۆن دەدات و دەڵێت، نابێت بە هیچ شێوەیەک دەستکاری بکرێن و ببرێنەوە ماڵەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8-3-2026 پڕۆفیسۆر د. شوان کەمال، پسپۆڕی بایۆتەکنەلۆژیا لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند "پێویستە هاونیشتمانییان لە پاشماوەی ئەو درۆنانەی دەتەقێنرێنەوە یان دەکەونە خوارەوە، دووربکەونەوە چونکە مەترسیی تەندروستییان هەیە."
پ.د. شوان کەمال گوتی درۆن لە پاتری لیسیۆم، کۆباڵت، کۆباڵت ئۆکساید و نیکڵ پێکدێت و مادەی سووتەمەنیی تێدایە کە مەترسیدارە، هەروەها پاشماوەکانی شلەمەنی کاربۆنەیتی تێدایە کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە، هەوکردنی سییەکان و هەستەوەریی توند.
پ.د. شوان کەمال هۆشداری دەدات و دەڵێت، "هەر بەشێکی درۆن مادەی زیانبەخشی تێدایە، بۆیە نابێت هیچ پارچەیەک لە درۆن ببرێتە ماڵەوە چونکە زیانبەخشە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ