رووداو - تەندروستی
لاورێنت شاردارد، یاریزانێکی گەنجی 30 ساڵە و هەوادارێکی زۆری لە خۆی کۆکردووەتەوە، چونکە بە یەک دەست و قاچەوە هاوشێوەی کەسێکی ساخ وەرزش دەکات و لە خولیاکانی بەردەوامە.
لاورێنت شاردارد فەرەنسییە و یاریزانێکی بەتوانای مەلەوانییە، خاوەنی مەدالیای جیهانی و ئەورووپیی زێرە لە مەلەوانی. ئەو لە ساڵی 2016دا لەکاتی وەرزشی جووڵەکانی سەر ئاو بە تەختەی شەپۆلسواری، قرشێکی لێ پەیدا دەبێت و هێرش دەکاتە سەری، سەرەنجام دەست و قاچی راستی لەدەستدەدات.
لە کۆتاییەکانی 2017دا دەست بە وەرزش دەکاتەوە، ئەو دەڵێت: رۆژانە خەڵک دەبینین کە بەهۆی قرشەوە بوونەتە قوربانی، کەواتە ئەوە شتێکی ئاساییە و ژیان ناوەستێت''.
ئێستا ئەو وەرزشڤانە خەریکی وەرزش و بەرزکردنەوەی قورساییە بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکانی تاوەکو بەشداری لە پاڵەوانێتیی شەپۆلسواری و مەلەوانی وڵاتەکەیدا بکات.
هەر لەو ساڵەدا کە قرش هێرشی کردووەتەسەری، 55 هێرشی دیکەی قرشیش روویان داوە کە بەشێکی زۆریان لە ئەمریکا و ئوسترالیا بوون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ