کلینیکاست؛ شیرینی و خۆراکە خێراکان منداڵ تووڕە دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. سەروەر محەممەد - د. هونەر رێبوار
د. سەروەر محەممەد - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاستدا پسپۆڕێکی منداڵان دەڵێت: هۆکاری تووڕەبوونی منداڵ دەکرێت بۆماوەیی لە دایک یان باوکییەوە وەریگرتبێت، یاخود بەهۆی ئەو ژینگەیەوە بێت کە تێیدا دەژی.
 
د. سەروەر محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان گوتی، ئەو منداڵانەی لە ژینگەی گەرم و تووندوتیژدا دەژین، زیاتر تووڕە دەبن.
 
بەگوتەی د. سەروەر، کە منداڵ گریا نابێت هەمیشە بە گوێی بکرێت و پێویستە دایک و باوک بە هۆکارێک رازی بکەن، تاوەکو منداڵەکە فێرنەبێت، بە گریان داوای حەزەکانی خۆی بکات.
 
لەبارەی خۆراکەوە د. سەروەر گوتی، ''ئەو منداڵانەی زیاتر شیرینییەکان یاخود خۆراکە خێراکان دەخۆن، زیاتر تووڕە دەبن.
 
لەکۆتاییشدا ئەو هۆشداری دەداتە دایک و باوک، چاودێریی کەیف (میزاج)ـی منداڵەکانیان بن و لە ئەگەری بوونی هەر ناڕێکییەک یاخود زوو گۆڕینی میزاجێک پزیشکی لێ ئاگادار بکەنەوە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە