د. زاهیر گەردی: ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری لەدایکدەبن، ئەگەری تووشبوون بە شەکرەیان زۆرە

08-06-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا خالید، پێشکێشکار - د. زاهیر گەردی، پسپۆڕی منداڵان. وێنە: رووداو
دکتۆر لونا خالید، پێشکێشکار - د. زاهیر گەردی، پسپۆڕی منداڵان. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری و پێشوەختە لەدایکدەبن بەراورد بەوانەی بە سرووشتی لەدایکدەبن، ئەگەری تووشبوونیان بە جۆری دووەمی شەکرە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان زیاترە.
 
ئەمڕۆ شەممە 8ـی حوزەیرانی 2024 د. زاهیر گەردی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیان و ناتەندروستی لە خەو و خۆراکی منداڵان، ژمارەی تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵان زیادبووە.
 
د. زاهیر گەردی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاماژە بە جۆرێکی خۆراک دەکات و بە هۆکارێکی تووشبوونی شەکرەی جۆری دووی دادەنێت لەنێو منداڵان کە ''خۆراکە ئامادەکراوەکان''ـە و روونی دەکاتەوە، رێژەیەکی زۆر لە چەوری و کاربۆهیدراتیان تێدایە کە ئەگەری قەڵەوی و تووشبوون بە شەکرەش زیاددەکەن.
 
ئەو پسپۆڕە رێنوێنیی دایک و باوکان دەکات، ''منداڵەکانیان دووربخەنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و شیرینییەکان و هانیان بدەن کە سەوزە و میوەکان بخۆن''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا د. زاهیر گەردی ئاماژە بەوە دەکات، ئەو منداڵانەی شیری قوتوو دەخۆن زۆرینەی تووشبووانی شەکرەی جۆری دوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانخانەیەک لە تاران. وێنە: Ebrahim Noroozi / AP

بەرپرسێکی کەرتی تەندروستیی تاران: کێشەی دەرمانمان نییە

جێگری بەڕێوەبەری سیستمی پزیشکیی پارێزگای تاران رایگەیاند، کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان لە تاران بە شێوەی 24 کاژێری چالاکن و دەرمانخانەکانیش بەردەوامن لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان