رووداو - تەندروستی
دوای ئەوەی ئاسانسوارەکانی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک راوەستا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: تاوەکو بەتەواوی چاک نەکرێنەوە، نایخەینەوە کار.
ئەمڕۆ دووشەممە 8-9-2025 د. بەڵێن عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، "ئەو ئاسانسوارانەی دوای نۆژەنکردنەوە بۆ نەخۆشخانەکەیان دانراون، کێشەیان تێکەوتووە و تاوەکو بەتەواوی چارەسەر نەکرێن، نایانخەنەوە کار.
د. بەڵێن عومەر گوتی "ئێمە داوای ئاسانسواری ئەڵمانی یان ئیتاڵیمان کردووە، بەڵام بەهۆی کێشەی بودجەوە ئاسانسواری تورکیمان بۆ دابینکرا''.
سەبارەت بە رەوشی نۆژەنکردنەوەکە د. بەڵێن گوتی، "نەخۆشخانەی ئازادی 425 قەرەوێڵەی تێدایە، لە کاتێکدا هەموو کەرکووک 1000 قەرەوێڵەی هەیە، ئەگەر نەخۆشخانەی ئازادی چۆڵ بکرێت، خەڵک بۆ کوێبچێت؟''
سەبارەت بە خۆڵ و خاشاکی نەخۆشخانەکە د. بەڵێن عومەر جەختی کردەووە، "ئەو خۆڵ و خاشاکە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکەوەیە و زیاتر لە دەوروبەری نەخۆشخانەکەیە نەک لەنێو نەخۆشخانە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ