ڤیدیۆ؛ لە قەڵادزێ منداڵێک تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و پەرستارێک ژیانی رزگار دەکات

08-09-2025
رووداو @Rudawkurdish
  وێنەی ساتی گەیاندنی منداڵەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ
وێنەی ساتی گەیاندنی منداڵەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکدا لە قەزای قەڵادزێ، پەرستارێکی هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شارەکە، توانی ژیانی منداڵێکی دوو ساڵان رزگار بکات کە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ وە دڵی لەلێدان کەوتبوو.
 
راستی زوودی، لێپرسراوی فریاکەوتنی قەڵادزێ لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە: "رووداوەکە لە گەڕەکی راپەڕینی شاری قەڵادزێ روویداوە، کاتێک منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دڵی لەلێدان کەوتووە. خێزانەکەی بە پەلە دەیبەن بۆ یەکێک لە نۆرینگەکان، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانەوە، نۆرینگەکە ناتوانن هاوکاری پێویستی پێشکێش بکەن."
 
بە گوتەی لێپرسراوی فریاکەوتنی قەڵادزێ، لەو ساتەدا، تەمەن عەلی، پەرستاری هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانە، "چاوی بە منداڵەکە دەکەوێت و بەخێرایی دەچێتە لایان و لەگەڵیان دەچێت بۆ فریاکەوتن. هەر لەناو ئۆتۆمبێلدا، ئەو پەرستارە دەست دەکات بە شێلانی سنگی منداڵەکە (CPR) و پێدانی ئۆکسجین لە رێگەی دەمییەوە، لەکاتێکدا سەراپای جەستەی منداڵەکە بە خوێن داپۆشرابوو."
 
بەهۆی هەوڵەکانی ئەو پەرستارە، دڵی منداڵەکە لەناو ئۆتۆمبێلدا دەست بە لێدان دەکاتەوە.
 
دوای گەیاندنی بە فریاکەوتن و بەهۆی سەختی رووداوەکەوە، منداڵەکە رەوانەی سلێمانی دەکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی تایبەتمەند. ئێستا منداڵەکە گەڕاوەتەوە ماڵەوە و باری تەندروستی جێگیرە.
 
ئەمڕۆش کەسوکاری منداڵەکە سەردانی تەمەن عەلی (پەرستار لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ)یان کردووە و چەپکە گوڵی رێز و پاداشتیان پێبەخشیوە، وەک "دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ رزگارکردنی ژیانی منداڵەکەیان."
 
راستی زوودی، لێپرسراوی فریاکەوتنی قەڵادزێ، لە پەیامەکەیدا سوپاسی تەواوی کارمەندانی هۆبەی فریاکەوتن بەگشتی و تەمەن عەلی بەتایبەتی کردووە، "سەرەڕای نەبوونی مووچە، بەردەوامن لە خزمەتی خۆیان" و بە هانای هاونیشتمانییەوە چوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەنتەرێکی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو

ئەنجوومەنی تالاسیمیای کوردستان: با سەنتەرەکانی تالاسیمیا بودجەی تایبەت بە خۆیان هەبێت

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی تالاسیمیای کوردستان رایدەگەیێنێت، بارودۆخی تووشبووانی تالاسیمیا خراپە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانی تاقیگە و وەرگرتنی خوێنەوەیە، ئەنجوومەنەکەش پێشنیاز دەکات، سەنتەرەکانی تالاسیمیا بودجەی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی کڕینی کەلوپەلەکانیان دوانەکەوێت.