رووداو - تەندروستی
لە حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب، کتێبێک نمایش کراوە کە داهاتەکەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا تەرخان دەکرێت، بەمەبەستی پشتگیریکردنی تووشبووانی شێرپەنجە.
خۆشی شوان، رزگاربووی شێرپەنجە و نووسەری کتێبەکە، بە رووداوی رایگەیاند، "ئەو کتێبەم بەو هیوایە نووسیوە کە تووشبووانی شێرپەنجە نەخۆشییەکە تێبپەڕێنن."
خۆشی شوان، ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوەڕۆکی کتێبەکەی تیشک دەخاتە سەر لایەنی دەروونیی نەخۆشەکان و گوتی، "لە کتێبەکەمدا باسی ئەوەم کردووە کە بە دەروونێکی باش دەتوانن شێرپەنجە تێبپەڕێنن."
سەبارەت بە چۆنیەتیی کۆکردنەوەی داهاتەکە، خۆشی شوان روونیکردەوە کە کتێبەکەی بێ بەرامبەرە، بەڵام سندوقێکیان داناوە و هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت هاوکاری بکات. گوتیشی، "سندوقێکمان داناوە و داهاتەکەی دەدەین بە نەخۆشخانەی هیوا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ