رووداو - تەندروستی
ئەگەر هەستت کردووە مێشوولە زیاتر حەزی لە گەستنی تۆیە بە بەراورد بە هاوڕێکانت، ئەوا زانست پشتگیری لەو هەستەت دەکات.
زانکۆی رۆکفێلەر لە ئەمریکا دەریخستووە کە چەندین هۆکاری جیاواز هەن کە وا دەکەن هەندێک کەس ببنە ئامانجێکی سەرەکیتر بۆ مێشوولە.
زانکۆکە ئاماژە بەوەدەکات یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆنی جەستەیە. ئەو پێکهاتە کیمیاییانەی لەسەر پێستی مرۆڤ هەن و لە رێگەی ئارەقەوە دەردەدرێن، بۆنێکی تایبەت دروست دەکەن کە بۆ مێشوولە وەک موگناتیس وایە. بەتایبەتی، ئەو کەسانەی رێژەیەکی زیاتری "ترشە کاربۆکسیلییەکان" لەسەر پێستیان هەیە، زیاتر سەرنجی مێشوولە رادەکێشن.
زانکۆی رۆکفیلەر لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات هۆکارێکی دیکەی گرنگ بریتییە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە لە کاتی هەناسەداندا دەریدەدەین. مێشوولە دەتوانێت لە دوورییەوە هەست بەم گازە بکات و بەدوای سەرچاوەکەیدا بگەڕێت.
مێش لە چی زیاتر نزیک دەبێتەوە؟
-دووەم ئۆکسیدی کاربۆن
-گروپی خوێنی O
-بۆنی جەستە و ئارەقکردنەوە
-پۆشاکی رەنگ تۆخ
-پلەی گەرمی
-بەکتریاکانی سەر پێست
مێش چ جۆرە نەخۆشییەک دەگوازێتەوە؟
-کۆلێرا
-گرانەتا
-سکچوون
-سیل
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ