خانمێکی 105 ساڵانی بەریتانی نهێنییەکانی تەمەندرێژیی ئاشکرادەکات

08-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەیزی تایلەر، خانمێکی 105 ساڵانی بەریتانی چەند نهێنییەکی تەمەندرێژییەکەی ئاشکرادەکات؛ وەرزش و یۆگا دوو خولیای سەرەکیی ئەو خانمەن.
 
دەیزی تایلەر لە ساڵی 1919 لە رۆژهەڵاتی لەندەن لەدایکبووە، سێ منداڵی هەیە و خاوەنی 10 نەوە و 25 نەوەزایە، لە 1981 هاوژینەکەی کۆچی دوایی کردووە.
 
ئەو دەڵێت: ''ئامۆژگاریی خێزانەکەم دەکەم وەرزش بکەن و هەمیشە بە چالاکی بمێننەوە''، دەشڵێت: ''زۆر حەزدەکەم قسە لەگەڵ خەڵک بکەم و چێژ لە یۆگا وەردەگرم''، تەنانەت باسی ئەوەش دەکات کە بەیانیان راهێنان دەکات و حەزی لە دانیشتن نییە.
 
یەکێکی دیکە لە نهێنییەکانی ئاشکرادەکات بەوەی کە هەمیشە رێزی لە شتە بچووکەکانی ژیانی گرتووە و چێژی لێوەرگرتوون، تەنانەت بایەخی بە پاراستنی دەرووندروستیش داوە.
 
ئێستا ئەو خانمە لە خانەی بەساڵاچووان دەژی و لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆیدا ئاسوودەیە، مانگی رابردوو پێی نایە 105ـەمین ساڵییەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەکی کریاتین.

جگە لە بەهێزکردنی ماسوولکەکان، کریاتین ئەم سوودانەشی هەیە

زۆرجار کریاتین وەکو تەواوکەرێکی خۆراکی بۆ وەرزشڤانان بەکاردێت، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی هێز و توانای ماسوولکەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان لەکاتی راهێنانە قورسەکاندا بەتایبەت بەرزکردنەوەی قورسایی.