رووداو - تەندروستی
کۆمپانیایەکی هۆڵەندی لە پێشانگەی تەکنەلۆژی نێودەوڵەتی CES لە لاس ڤێگاس کابینەیەکی تایبەت بە کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی دروستکردووە و بەگوتەی بەرپرسەکانی کۆمپانیاکە، کابینەکە لەماوەی 20 خولەکدا ئارامی بە جەستە دەبەخشێت.
لە پێشانگەی تەکنەلۆژی نێودەوڵەتی CES لە ئەمریکا کۆمپانیای ئایاڤایای هۆڵەندی کابینەیەکی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی بەرهەمهێناوە و نرخەکەی 25 هەزار دۆلارە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت: ''چوار جۆر تەکنەلۆژیای تێدا بەکارهاتووە، بەشی سەرەکیی بریتییە لە چارەسەر بە ئاو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە پێنج سەدە پێش ئێستا، ئامێرێکە بە پلەی گەرمی، پەستان و بڕی دیاریکراو، ئاو بە راست و چەپی نێوچەواندا دەپرژێنێت و کەسەکە دەخاتە تێڕوانینی قووڵەوە؛ هاوکات میوزیک، رووناکی و بۆن وەک چارەسەر دەبەخشێت.''
پسپۆڕان ئاماژەیان بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی گوشاری دەروونی رۆژانە کردووە، بەجۆرێک دەبێتەهۆی لاوازیی ماسوولکەکان، ناڕێکیی لێدانی دڵ و هەناسەدان، لاوازبوونی بەرگریی جەستە.
ئەندازیارانی کۆمپانیاکە دەڵێن، زۆر گونجاوە لە هۆتێل، هۆڵەکانی لەشجوانی و فڕۆکەخانەکان دابنرێت و دەروونی تاکەکان لە ژینگەی جەنجاڵی رۆژانەیان ئاسوودە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ