نهێنییەکانی خۆراک و چالاکمانەوەی ئەمیتاب ئاشكرا دەکرێن

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئەمیتاب باچان، پاڵەوانی فیلمەکانی بۆڵیوودی هیندی زیاتر لە پێنج دەیەیە فیلمسازی دەکات و میدیاکانی هیندستان شێوازی ژیانی و خۆراکەکانی رۆژانەی باس دەکەن. (بایەخ بە خۆراکی تازە و لەماڵەوە دروستکراو دەدات).
 
ئێستا ئەمیتاب باچان تەمەنی 83 ساڵە و بەپێی میدیا هیندییەکان کە سوودیان لە چاوپێکەوتنەکانی ئەو ئەکتەرە بەنێوبانگە بینیوە دەڵێن، شەکر و برنج ناخوات و دژی خواردنەوەی کحولە.
 
ئەوەش ئاشكرا دەکەن، رۆژانە ئەمیتاب یۆگا و مێدیتەیشن بۆ هێورکردنەوەی دەروونی دەکات و بەردەوامیشە لە وەرزشی جەستەیی.
 
ئەمیتاب باچان گوتویەتی، بایەخی تەواو بە خۆراکی ماڵەوە و تازە دەدات. هەروەها بەیانیانی بە تێکەڵەی پڕۆتین، بادەم و گوێزی هیندی دەستپێدەکات. حەزیشی لە شۆربا، گوێز و خورمایە.
 
ئەمیتاب باچان، لە زیاتر لە 200 فیلمی هیندیدا رۆڵی گێڕاوە، لە رێگەی فیلمی 'Zanjeer' و ' The Chain' ناوبانگی پەیداکردووە و ستایلی قژ و جلوبەرگی لە نێو هەودارانیدا بڵاوبووەتەوە، جگە لە سینەما، لە بواری سیاسەت و میدیادا کاری کردووە. تائێستاش بەشێکی زۆری ژیانی بە فیلمسازی و کارەکانییەوە بەسەر دەبات و تەمەن رێگری نەبووە لە بەچالاکمانەوەی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە