رەمەزانی دکتۆر ئاراس؛ ئەوانەی زۆر دەخۆن، ئەگەر مردنی لەناکاویان زۆرە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر ئاراس برادۆستی - د. سەڵاحەدین محەممەد
دکتۆر ئاراس برادۆستی - د. سەڵاحەدین محەممەد
نیشانەکردن #رەمەزانی دکتۆر ئاراس
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرنامەی رەمەزانی دکتۆر ئاراس ئەم جارە باسی لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە رۆژووگرتن و تەندروستیی دڵەوە کرد و میوانەکەی رایدەگەیێنێت، ئامانج لە رۆژووگرتن ئەوە نییە کە زۆرخۆری بکرێت و ئەوەی بێتە بەردەست بخورێت. ئەوەش باس دەکات کە ''ئەوانەی زۆر دەخۆن، تەمبەڵ دەبن و ئەگەری مردنی کتوپڕیشیان زیاترە''.
 
د. سەڵاحەدین محەممەد رووشدی، پسپۆڕ و راوێژکاری دڵ و قەستەرە لە بەریتانیا لەنێو بەرنامەکە گوتی، زۆرخواردن یاخود لەناکاو وەرزشکردن دووژمنەکانی دڵن، چونکە دڵ حەز بە شتی لەناکاو ناکات.
 
د. سەڵاحەدین محەممەد دەڵێت: لە دوای تەراویح هەڵەیەکی گەورەیە خۆراک بخورێت، چونکە لە بەربانگدا خۆراکێکی زۆر دەخورێت و پێویستیی بە هەرسکردن هەیە.
 
هۆشداریش دەدات کە خواردنی یەک پاروو پێش کاژێر 6ـی ئێوارە هەژماری یەک پارووی بۆ دەکرێت بۆ هەرسکردن، بەڵام خواردنی یەک پاروو لە دوای کاژێر 6ـی ئێوارە هێندەی 10 پارووی پێش ئەو کاتەیە.
 
رۆژانە جگە لە یەکشەممە و هەینی کاژێر 21:30 بەرنامەکە پەخش دەکرێت و کاژێر 9:30ـی رۆژی دواتر دووبارە دەکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە