لقی هەڵەبجەی یەکێتیی زانایانی ئایینی: پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ پڕبایەخە

09-03-2025
شکار رێبوار
مەلا عەبدولحەمید هەڵەبجەیی، سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان
مەلا عەبدولحەمید هەڵەبجەیی، سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆوە رایدەگەیێنێت، پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ پڕبایەخە و یارمەتیدەرە بۆ وازهێنان لە تووتن.
 
مەلا عەبدولحەمید هەڵەبجەیی، سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، پاڵپشتیی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەکەین و هەموو زانایان بەرهەمەکانی تووتن بە حەرام دەزانن.
 
ئەوەشی گوت کە ئیمانداران دەبێت لە تووتن و بەرهەمەکانی بەدوور بن، چونکە زیان بە تەندروستی دەگەیێنن و ئەمەش لە ئایینی ئیسلام رێگەپێنەدراوە.
 
کامپەینی ئەنتیتۆباکۆ بەردەوامە و ئەمجارە بەتایبەتە بەوانەی دەیانەوێت لە مانگی رەمەزاندا واز لە جگەرە، نێگەلە و ڤەیپ بهێنن.
 
بۆ ئەوەی بەشداریبکەیت پێویستە لەم فۆڕمە ناوت تۆماربکەیت، یاخود پەیوەندی بە 07513233353 یان 07713233353 بکەیت.
 
چۆنیەتیی پشکنینی بەشداربووان لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ؛
 
سەرەتا بەشداربوو خۆی تۆماردەکات و پشکنینی سەرەتایی بۆ دەکرێت و چارەسەریش وەردەگرێت، پاشان دوای مانگێک دەبیندرێتەوە، ئینجا پاش سێ مانگ دووبارە دەبیندرێتەوە و پاشانیش دوای سێ مانگ دیکە پشکنینی بۆ دەکرێت، واتە 7 مانگ کەسی بەشداربوو کە وازی لە تووتن هێناوە چاودێریدەکرێت و ئەوانەی لە پشکنینەکان دەردەچن کە وازیان لە تووتن هێناوە، دەخرێنە نێو تیروپشک و لە 1-1-2026 براوەی خەڵاتەکە رادەگەیێندرێت.
 
بەم شێوەیە خۆت تۆماربکە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو بەساڵاچوو دڵخۆشن. وێنە: Prevention

سێ گۆڕانکاریی بچووک، وادەکەن ساڵانێکی زیاتر بژیت

ئێستا دیڤچوون بۆ بەدەستهێنانی تەمەنێکی درێژ و هەنگاونان بۆ تەمەندرێژی یەکێکە لە مژارە سەرەکییەکانی رۆژەڤ و چەندان ناوەندی پزیشکی کاری جیدی لەسەر ئەمە دەکەن؛ لە ئوسترالیا بە جۆرێکی دیکە لەم بابەتە دەڕواندرێت.