رووداو - تەندروستی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک راگەیێنرا، تەندروستیی دهۆک هۆشداری بە خەڵک دەدات و رایدەگەیێنێت: گۆشتفرۆش و خاوەن ئاژەڵەکان بە جلوبەرگی پارێزەرەوە نزیکی ئاژەڵ و گۆشتەکەی بکەون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک چەند رێنوێنییەکی بۆ پێشگیریکردن لە تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە وەکو؛
- خۆپاراستن لە گەنە بە بەکارهێنانی جلوبەرگی پارێزەر و قۆڵدرێژ لەکاتی نزیکبوونەوە لە ئاژەڵ.
- دەستنەدان لە شلە و پاشماوەی ئاژەڵ بەتایبەت لەکاتی سەربڕین و ئەوانەشی کە ئاژەڵ سەردەبڕن دەستکێش، دەمامک و گاون بەکاربهێنن.
- دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی نیشانەکانی تای خوێنبەربوونیان هەیە و ئاژەڵداریشن.
- ئەو کەسانەی نیشانەکانی تا و خوێنبەربوونیان هەیە و بەرکەوتەشیان لەگەڵ ئاژەڵدا هەبووە، بەزووترین کات سەدانی نەخۆشخانە بکەن.
تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ژنێکی 45 ساڵ بووە. {بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لێرە بکە}
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ