رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لە مانگی تەممووزدا، زیاتر لە 36 هەزار هاونیشتمانی سەردانی راوێژکارییەکانیان کردووە و زیاتر لە هەزار نەشتەرگەریش کراون.
لە راگەیێندراوێکدا نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، زیاتر لە 54 هەزار پشکنینی تاقیگەییان ئەنجامداون و زیاتر لە 12 هەزار پشکنینی تیشک بۆ نەخۆشەکان کراون.
سەرەڕای بەردەوامیی کاری نۆژەنکردنەوەی بەشێکی نەخۆشخانەکە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە لەلایەن راگەیاندنی نەخۆشخانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هەزار و 319 نەشتەرگەری ئەنجامدراون و سێ هەزار و 336 هاونیشتمانی سەردانی سەنتەری چارەسەریی گرێ و شێرپەنجەییان کردووە و 18 کەسیش لە نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ