رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریدەخات، ئەو کەسانەی دەرمانی ئایزۆترێتینۆین بۆ چارەسەری زیپکە بەکاردەهێنن، ئەگەری دووگیانبوونیان کەمترە و مەترسیی تووشبوون بە ناتەواوییە سکماکییەکانیشیان لە کۆرپەلەکانیاندا زیاترە.
توێژینەوەکە لە سکووڵی پزیشکیی کین لە ئەمریکا ئەنجامدرا و بۆیان دەرکەوت، ئەو خانمانەی کە ئایزۆترێتینۆین بەکاردەهێنن، رێژەی دووگیانبوونیان کەمترە بەراورد بەو کەسانەی چارەسەرەکانی دیکەی زیپکە بەکاردەهێنن.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بەکارهێنانی بەردەوامی ئایزۆترێتینۆین مەترسیی نەزۆکی لە خانماندا زیاد دەکات، بەراورد بەو خانمانەی کە ریتینۆیدەکان بەکاردەهێنن یان هیچ چارەسەرێک وەرناگرن.
د. کۆڵین ژوو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "توێژینەوەکەمان مەترسییەکانی بەکارهێنانی درێژخایەنی ئایزۆترێتینۆین رووندەکاتەوە، بۆیە جەختدەکەینەوە کە پێویستە پێش بەکارهێنانی راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ