گەنجێکی کورد Chat-GPTـیەکی پزیشکی بە زمانی کوردی دروستدەکات

11-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
سەفین حوسێن - نموونەی بەکارهێنانی بەرنامەکەی لەبارەی زانیاریی دەرمانەکان.
سەفین حوسێن - نموونەی بەکارهێنانی بەرنامەکەی لەبارەی زانیاریی دەرمانەکان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

گەنجێکی کورد کە دەرچووی بەشی پەرستارییە و ماستەریش دەخوێنێت تەکنۆلۆژیایەکی ژیریی دەستکرد بۆ زانیارییە پزیشکییەکان دروستدەکات، بەجۆرێک بەکارهێنەران دەتوانن زانیاریی لەبارەی دەرمان و پشکنینەکانیان بزانن و رێنوێنیی پزیشکیش وەربگرن.
 
ئەگەر چی سەفین حوسێن دەرچووی بەشی پەرستارییە و ئێستا خوێندکاری ماستەرە، بەڵام بەرنامەیەکی دروستکردووە کە دەتوانێت شیکاریی بۆ پشکنین و دەرمانەکان بکات، ئەو دەڵێت: ئامانجیەتی بڕیارەکانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی ئاسانبکات و هۆشیاریی تەندروستیی کەسی نەخۆشیش زیاتر ببێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024 سەفین حوسێن، خوێندکاری ماستەر لە پەرستاریی تەندروستیی گشتی لە بەرنامەی رۆژانەی ''رۆژی هیوا جەمال'' گوتی، کۆگەی زانیارییە جیهانییەکان و زانیارییە پزیشکییەکانی لەنێو ئەپەکە بەکارهاتوون، تاوەکو بە شێوەیەکی راست و دروست ئەنجامەکان لێکبداتەوە.
 
هاوکات گوتیشی، رێژەی وردیی ئەنجامەکانی ئەپەکە 90٪ بۆ 95٪ـە، بەڵام ''هەمیشە راوێژکردن بە پزیشک و کەسانی پسپۆڕ پێویستە و ئەو بەرنامەیە ناتواندرێت 100٪ جێی پزیشک بکرێتەوە''.
 
سەفین حوسێن شەش ئەپی دروستکردووە کە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی 'هێڵکاریی دڵ، تیشکی X، پشکنینە تاقیگەییە پزیشکییەکان، رێنوێنیی خۆراک و کردە پزیشکییە پەرستارییەکان' بەکاردێن.
 
بە ڤیدیۆ؛ چۆنیەتیی کارکردنی بەرنامەکە بۆ بە شێوەی Chat-GPT بۆ زانیاری لەبارەی دەرمانەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە