لە هەولێر رێژەی تەنۆلکە مەترسییدارەکانی هەوا دووهێندەی ئاستی ستانداردی جیهانییە

11-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەگوێرەی سەرچاوەی جیهانیی IQ Air رێژەی تەنۆلکە مەترسییدارەکانی هەوا کە قەبارەیان 2.5PM بێت زیاترە لە ستانداردی تەندروستیی جیهانی.
 
بەپێی پێوانەکان، رێژەی تەنۆلکە مەترسییدارەکانی هەوای هەولێر کە قەبارەیان 2.5ـە، لە ئەمڕۆدا نزیکەی 10.5 مایکرۆگرام/ مەترسێجا پێکدەهێنن، لەکاتێکدا رێژەی ئاسایی ستانداردی جیهانیی بۆ تەنۆلکە قەبارە 2.5ـەکان دەبێت کەمتر لە 5 مایکرۆگرام/ مەترسێجا بێت.
 
تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا، ئەو دەنکۆڵە هەرە وردانەن کە لە هەوای پیسبووی شارەکاندا هەن و تیرەیان کەمتر لە 2.5 مایکرۆ مەترە و لە زانستدا بە PM 2.5 ناسراون. زیاتر لە دووکەڵی ئۆتۆمبێل، کارگەکان و سووتاندنی دارەوە دەردەچن.
 
ئەم تەنۆلکانە کورتخایەن و درێژخایەن دەکرێت بچنە جەستەوە و تێکەڵ بە سووڕی خوێن ببن و ببنەهۆی؛
 
- هەوکردنی سییەکان 
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن 
- لەبارچوونی منداڵ  
- پێنەگەیشتنی سییەکانی کۆرپە 
- هەستیاری 
- لاوازبوونی توانای سێکسی 
- نەخۆشییەکانی گورچیلە 
- نەخۆشییەکانی جگەر  
- مردنی لەناکاو  
- شێرپەنجە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. گۆران عەبدوڵڵا - دکتۆر لونا خالید - د. ئازاد مستەفا

بڕیاری وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئێشکگریی نەخۆشخانەکان، پزیشکانی هێناوەتە دەنگ

بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی بۆ مانەوەی پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەکان لەکاتی ئێشکگریدا کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە. پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی بڕیارەکە بە "نایاسایی" دەزانێت، لەکاتێکدا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە پشتگیریی دەکات.