ئەگەرەکانی هۆکاری گیانلەدەستدانی کچەکەی سۆران لەدوای دەرکێشانی ددان چین؟

12-12-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن مردن پزیشكی ددان
A+ A-

رووداو- هەولێر 

پرۆفیسۆرێكی نەشتەرگەری روو و شەویلاک لە هیندستان رایدەگەیێنێت مردن یەکێكە لە پاشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی هەموو نەشتەرگەرییەک و لەنێویشیاندا نەشتەرگەرییەکانی ددان. 

مونیش کومار، پرۆفیسۆری نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری روو و شەویلاک لە کۆلێژی پزیشكی ددانی شاهید کارتار سارابها لە هیندستان دەڵێت: "کاتێك کەسێك دەچێتە ژێر سڕکردن و دەرمانی سڕکەر وەردەگرێت، لەهەر حاڵەتێكدا مەترسیی هەیە بەهۆی دەرمانەکەوە تووشی هەستیاری ببێت، دۆخی تەندروستی تێكبچێت و هەندێك کاتیش گیان لەدەستبدات". 

پرۆفیسۆرەکەی نەشتەرگەری روو و شەویلاگ لە هیندستانەوە روونیدەکاتەوە هەندێك نەخۆشیی هەن، کە مەترسیی مردن زیاددەکەن لەکاتی سڕکردن، بەڵام نەخۆش رەنگە ئاگادارنەبێت یان بە پزیشكیان نەڵێت و لەکاتی سڕکردن گرفت دروستبکات. 

لەبارەی هۆکارێكی دیکەی کوشندە لە نەشتەرگەرییەکانی روو و شەویلاکدا، پسپۆڕەکەی ددان لە هیندستان دەڵێت خوێنبەربوون و زەبرگەیشتن بە لوولەخوێنە گەورەکانی رووخسار مەترسیدارە و ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت، مردنی بەدوادادێت. 

گیانلەدەستدانی کچەکەی سۆران لەدوای ددان کێشان

لە سۆران کچێک نزیکەی سێ کاژێر دوای ددانکێشانی، دۆخی تەندروستی تێكدەچێت و گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەی سکاڵایان تۆمارکردووە. 

د. مەقسوود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: کچەکە سەردانی بنکەی تەندروستی سیدەکانی کردووە، دوای سڕکردن دۆخی تەندروستی تێكچووە، بەڵام چارەسەر کراوە و ددانەکەی بۆ دەرهێندراوە، پاش سێ کاژێر لە دەرکێشانی ددانیشی، کاژێر 2ی نیوەڕۆ گیانیلەدەستداوە. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە