رووداو - تەندروستی
گەنجێک لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری ژیانی بۆ دەگەڕێندرێتەوە، ئەویش بە ئازایەتیی دەستەی کارمەندان و بەتایبەتیش خانمە پزیشکێکی خولاو کە هەر لە ساتی گەیشتنی ئەو گەنجە بۆ فریاکەوتن، دەستی بە سینگەدڵە بووژاندنەوە کرد و تاوەکو کارکردنەوەی دڵی گەنجەکە نەوەستا.
کۆتا رۆژی مانگی رابردوو ئەو گەنجە {یونس ئەرکان} لەکاتی کارکردندا کارەبا لێیدەدات و دڵی دەوەستێت، بەڵام بە 20 خولەک ژیانی بۆ دەگەڕێنرێتەوە، ئەوەش بە لێهاتوویی دکتۆر سۆما شێرکۆ کە پزیشکێکی خولاوە.
دکتۆر سۆما شێرکۆ باسی بایەخی زوو گەیشتن بە فریاکەوتن بۆ رووداو دەکات و دەڵێت: هەر خولەکێک لە درەنگگەیشتن بە نەخۆشخانە 10٪ کاریگەریی سینگەدڵە بووژاندنەوە کەم دەکاتەوە.
بەڵام نەیشاردەوە کە هاتنەژوورەوەی کەسووکاری نەخۆش لە فریاکەوتنەکان کێشەیان بۆ دروست دەکات، چونکە فریاکەوتن قەرەباڵخ دەکەن.
''جیاکاری لەنێوان پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەکرێت''
سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتیی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری دەڵێت: پزیشکی نیشتەجێی خولاو مافی کەمیان پێدراوە و جیاکارییان لەنێودا دەکرێت''.
ئەو گوتی، لە نەخۆشخانەکە کارمەندی پێویستمان نییە و بیناکەی هی ساڵی 1985ـە و زۆر کۆنە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ