لە کەنەدا بە لیک پێشوەختە دەستنیشانی شەکرە دەکرێت

12-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەرانی کەنەدی رێگەیەکی جیاواز بۆ پشکنینی شەکرەی جۆری دوو دەدۆزنەوە کە پێویست بە کونکردنی پەنجە و خوێن لێوەرگرتن ناکات.
 
لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن تیمێکی زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا لە کەنەدا کرا و ئەنجامەکانی بڵاو بوونەوە لەڕێگەی لیکەوە پشکنینی گلوکۆز کرا، '94 کەس بەشداربوون، خۆراکی دیاریکراویان پێدرا کە کاریگەر نەبێت لەسەر رێژەی شەکری نێو لیکیان'.
 
دەرکەوت، پێش خواردنی هیچ خۆراکێک و دوای خواردنی خۆراکە دیاریکراوەکانیش ئاستی گلوکۆز {شەکر} لەنێو لیک نزیک بووە لە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا.
 
د. جۆناسان لیتل، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوانەی قەڵەو بوون و کێشیان زۆر بووە شەکری زیاتر لەنێو لیکیاندا هەبووە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە دەشێت پشکنینەکە بۆ پێشوەختە دەستنیشانکردنی شەکرە بەکاربێت.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی شەکرەی نێودەوڵەتی، نەخۆشیی شەکرە دەکرێت 10 بۆ 20 ساڵ پێشوەختە دەستنیشان بکرێت، واتا ئەگەری تووشبوونەکە بزاندرێت. 
 
ئەنسۆلین هۆڕمۆنێکی جەستە و یارمەتیی بەکار‌هێنانی شەکری گلوکۆز دەدات کە خانەکان بەکاری بهێنن وەکو وزە و لەنێو خوێن رێژەکەیە کەم ببێتەوە. بە کەمبوونەوەی ئەم هۆڕمۆنە، شەکرەی جۆری دوو دروست دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە