رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: 94 ملیۆن تووشبووی ئاوی سپیی چاو لە جیهاندا هەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لە جیهاندا نەشتەرگەرییەکانی ئاوی سپیی چاو زیادبووە و ئێستا ملیۆنان کەسی جیهان گیرۆدەی ئەو نەخۆشییە و لێکەوتەکانین.
 
نوێترین راپۆرتی نوێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ئاشكرای دەکات، لە جیهاندا لەکۆی دوو کەس کە ئاوی سپیی چاویان هەیە، یەکێکیان پێویستیی بە نەشتەرگەری هەیە، بەڵام نایکات. هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی و ناهۆشیاریی تاک گەڕاندەوە.
 
روونی دەکاتەوە، ئاوی سپی چاو بە هۆکاری جیاواز روودەدات بەتایبەت بەساڵداچوون و چینێک سپیەتی لەسەر گلێنە دروستدەبێت کە بینین لێڵ دەکات و ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی کوێربوون. ئێستا لە جیهاندا 94 ملیۆن کەس ئەم کێشەیەیان هەیە.
 
تەندروستیی جیهانی هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی حاڵەتەکان بۆ زیادبوونی ژمارەی بەساڵاچووان گەڕاندەوە بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو کە 15٪ رێژەی نەشتەرگەرییەکان بۆ ئاوی سپیی چاو زیادیکردووە.
 
د. دیڤۆرا کێستێل، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە WHO دەڵێت، ''نەشتەرگەریی ئاوی سپیی چاو 15 خولەک دەخایەنێت و زۆر ئاسانە، بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەشێت ببێتە هۆی کوێربوونی هەمیشەیی''.
 
چەند سەرنجێک لەبارەی ئاوی سپیی چاو
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە