تەندروستیی شەقڵاوە: ماوەیەکی زۆرە هەولێر دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانمان بۆ دابین ناکات

13-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئەو بڕە دەرمانەی بۆ هەریر دابین کرا. وێنە: رووداو
ئەو بڕە دەرمانەی بۆ هەریر دابین کرا. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەزگایەکی تەندروستی بڕێکی زۆر دەرمان بەسەر نەخۆشخانەی هەریر و بنکە تەندروستییەکانی ئەو سنوورە دابەش دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کورتهێنانی دەرمان لەو ناوچانە هەیە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13-5-2025 دەزگای تەندروستیی گشتیی کوردستان هەڵمەتەکەی ئەنجامدا و د. نوور جیهان، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هەریر بە وەکالەت، بە رووداوی گوت؛ ئەو بڕە دەرمانە زیاتریان لە دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان پێکدێت.
 
د. نوور جیهان زیاتر ئاماژەی بەوەدا کە لە سنووری شەقڵاوە پێویستیان بە ئامێر و پێداویستیی پزیشکی هەیە و دەڵێت: ''لە هەندێک گوند پێویستمان بە ئامێری پزیشکی هەیە، بەڵام لەلایەن تەندروستیی هەولێرەوە دابین نەکراون''.
 
دەرمانەکان بایی زیاتر لە 16 ملیۆن دینار دەبن و لە دژەبەکتریا، ئازارشکێن و دەرمانی نەخۆشییەکانی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن پێکدێن، د. محەممەد حەسەن، سەرۆکی دەزگاکە دەڵێت: ''نزیکەی دوو ساڵە بەردەوام لە دابینکردنی دەرمان بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە