هاوژین عوسمان: بەهۆی نەبوونی بودجەوە بەشێک لە نەشتەرگەرییەکان لە نەخۆشخانەی حکومی ناکرێن

13-09-2025
بڕوا فەرهاد
هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی
هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکان بەهۆی خەرجنەکردنی بودجە.
 
ئەمڕۆ شەممە 13-9-2025 هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەهۆی کێشەی داراییەوە بارودۆخیان باش نییە و پێداویستییە پزیشکییەکانی بەردەستیان زۆر کەم بووەتەوە.
 
بە گوتەی هاوژین عوسمان، بڕی 27 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستیی سلێمانی تەرخان کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا حەوت ملیار دیناری خەرج کراوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی بۆشاییەکی گەورە لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان.
 
هاوژین عوسمان دەڵێت: ئەو کێشە داراییە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان داناوە، بەشێک لە نەشتەرگەرییەکانی وەکو (ئێسک و شکان، مێشک و دەمار) بەهۆی کەمیی بودجەوە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا ناکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.