سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: کەرتی تەندروستی پێویستیی بە 35 بۆ 40 هەزار کارمەند هەیە

13-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسانی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی هۆشداری دەدەن کە نەخۆشخانەکانی شارەکە رووبەڕووی کێشەی کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بوونەتەوە و ئەگەری هەیە لە هەفتەی داهاتوودا تووشی قەیرانێکی سەخت بن.
 
ئەمڕۆ شەممە 13-9-2025 جەبار محەممەد، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمیی بودجەوە، کۆمپانیاکان ئامادە نین پێداویستییەکان بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان دابین بکەن، ئەمەش وایکردووە ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دابەزێت و هاووڵاتییان ناچار بن روو لە کەرتی تایبەت بکەن.
 
سەبارەت بە کێشەی کەمیی کارمەند، جەبار محەممەد گوتی، "لە سلێمانی پێویستیمان بە 35 بۆ 40 هەزار کارمەندی تەندروستی هەیە، بەڵام بەهۆی دانەمەزراندن، ئێستا نزیکەی 10 هەزار کارمەندی خۆبەخش هەن کە مووچە وەرناگرن و ئەمەش بارگرانییەکی زۆری دروستکردووە."
 
نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد کە بەپێی ستانداردەکان دەبێت بۆ هەر نەخۆشێک 3 بۆ 5 پەرستار هەبێت، "بەڵام لە نەخۆشخانەکانی ئێمەدا بۆ 30 بۆ 40 نەخۆش تەنیا 3 پەرستار هەیە."
 
جەبار محەممەد هۆشداریدا و گوتی، "ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، کەرتی تەندروستی بە تەواوی دەوەستێت."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.