رووداو - تەندروستی
نوێترین بەرنامەی دکتۆر ئاراس لەبارەی کێشەیەکی باوی نێو خانمان بوو، پاشانیش باسی ''خوویەکی مەترسیدار'' لەکاتی چوونە سەر جێگەی نووستن باس کرا و میوانێکی بەرنامەکە لەبارەیەوە گوتی، ''بەهۆی ئەو خووەوە مرۆڤ تێرخەو نابێت''.
د. رزگار حامید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، خەو هاوشێوەی خۆراکی تەندروست گرنگە و بەکارهێنانی مۆبایل و سکڕۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پێش خەوتن، وادەکات تێرخەو نەبیت.
بەگوتەی د. رزگار حامید، بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن وادەکات کەسەکە هەست بەمانەی خوارەوە بکات کە خەو تێکدەدەن.
- زیادبوونی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە.
- کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی میلاتۆنین کە هۆڕمۆنی خەوە و بە دەردانی زیاتر خەو خۆش دەبێت.
تەنانەت ئەوەشی باس کرد کە ئەگەر خەو تێکبچێت و کواڵیتییەکەی کەم بێت، دەشێت مرۆڤ تووشی ئەڵزهایمەر و لاسەرئێشەی درێژخایەن ببێت.
د. جوان موختار، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون میوانێکی دیکەی بەرنامەکەیە و دەڵێت: میزڕانەگرتن لەنێو خانمان لەگەڵ زیادبوونی تەمەن زیاتر دەبێت و لە هەموو جیهاندا بڵاوە.
د. جوان موختار دەشڵێت: زۆرخواردنەوەی چا، قاوە و خواردنەوە گازییەکان رۆڵی سەرەکییان هەیە لە میزڕانەگرتنی خانمان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ