پسپۆڕێکی خۆراک: 30 خولەک بەپێ رۆیشتن پێویستە بۆ سووتاندنی کالۆریی لوقمەقازییەک

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراک رایدەگەیێنێت، مانگی رەمەزان دەرفەتێکی زۆر نایابە بۆ دابەزاندنی چەوریی ورگ و رێکخستنەوەی هۆڕمۆنەکان بەتایبەت لە خانماندا. 

د. هۆلیم هاشم، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراک بە رووداوی راگەیاند، گرنگە کە ئێستا خانمان دوای هەر ژەمێک جووڵەیەک یاخود وەرزش بکەن کە لانیکەم 25 خولەک بەردەوام بێت. ئەمەش لەپێناو سووتاندنی چەوری و ئەو زیادەیەی لە ژەمەکاندا دەستیان کەوتووە.
 
د. هۆلیم هاشم دەڵێت: گرنگترین هەنگاو نەخواردنی ئاردی سپییە و گۆڕینییەتی بۆ جۆ. بەتایبەت نانی جۆ و تۆوی کەتان و تۆوی شیا.
 
پاشانیش د. هۆلیم هۆشدارییەک لەبارەی خواردنی شیرینییەکان لە مانگی رەمەزاندا دەدات و دەڵێ، ''دەکرێت سووتاندنی کالۆریی لوقمەقازییەک یاخود چوکولاتەیەک ئەوەندەی 30 خولەک بەپێ رۆیشتن یاخود حەوت خولەک پایسکیلسواری بێت''.
 
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، پێویستە هەنار، سێوی سەوز، مۆز و شاتوو نەخورێن تا ئەو کاتەی کە چەوریی ورگ کەم دەبێتەوە. ئاماژەشی بە جگەرەکێشان دا و گوتی: جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان رێگەیەکی زیادبوونی چەوریی ورگە. 
 
لەکۆتاییشدا پێشنیاز دەکات کە گوێز، ماسی، سەلەموون و گازۆ بخورێن. پاشانیش چای سەوز و چای دارچین نایابن بۆ دابەزاندنی چەوریی ورگ.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە