توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشوو) باری دەروونی تێکدەدات

14-10-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی سۆشیال میدیا، بەتایبەتی پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشوو) لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بە خراپبوونی دەروونەوە. 
 
زانکۆی بریستۆڵ لە بەریتانیا دەریدەخات، ئەو کەسانەی لەکاتی درەنگانی شەودا سەرقاڵی تویتکردن دەبن، ئەگەری زیاتریان هەیە کە نیشانەکانی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و کێشەی خەویان هەبێت.
 
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، تێکچوونی کاتی خەوی سرووشتی، کە بەهۆی رووناکیی شاشەی مۆبایل و چالاکیی مێشکەوە دروست دەبێت، رۆڵێکی سەرەکی لە تێکدانی هاوسەنگیی دەروونیدا دەبینێت.
 
دانیاڵ جۆنسن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "پێویستە بەر لە خەوتن بەکارهێنانی شاشەی مۆبایل کەم بکرێتەوە، بۆ ئەوەی کواڵیتیی خەو باشتربێت و دەروون پارێزراوتر بێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە