رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی کلینیکی خۆراکی رایگەیاند، پێویستە بەر لە کڕینی خۆراکە لەقوتوونراوەکان ئاگاداری مادە پارێزەرەکان، رێژەی شەکر و خوێ بن.
د. سیما سۆران پسپۆڕی کلینیکی خۆراکی دەڵێت، بەهای خۆراکیی خۆراکە لەقوتوونراوەکان بەهۆی جۆری قوتوو، مادەی پارێزەر، رەنگ و تامی دەستکرد گۆڕانکاری بەسەردا دێت و رێژەیەکی کەم لە ڤیتامینیان تێدایە.
ئەو پسپۆڕە خۆراکییە هۆشداری دەدات لە بڕێکی زۆری شەکر لەنێو خۆراکە لەقوتوونراوەکان و رێنمایی دەدات کە پێویستە لەسەر قوتووەکە ئاماژە بە رێژەی شەکر و خوێ کرابێت، دەشڵێت "پێویستە شەکر لە 5 گرام کەمتربێت و لە 15 گرام زیاتر نەبێت."
د. سیما سۆران جەخت دەکاتەوە، ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، نابێت خۆراکی لەقوتوونراو بخۆن، چونکە خواردنی بەردەوامی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستییان دروستدەکات، هاوکات رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش داوا دەکات کەمترین رێژەی گۆشتی لەقوتوونراو بخورێت.
بۆ بەکاربەران، د. سیما سۆران ئەم رێنماییانە دەخاتەڕوو:
- ئاگاداری مادە پارێزەرەکان و چەوریی نێو خۆراکە لەقوتوونراوەکان بن، بەتایبەت چەوری "ترانس-فات".
- بزانن خۆراکەکە بە ئاو هەڵگیراوە یان بە زەیت؛ ئەوانەی بە ئاو هەڵگیراون باشترن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ