رووداو - تەندروستی
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و شەوی رابردوو هێرشی هەردوولا بۆسەر یەکدی گەورەتر و کاریگەرتر بوو لە هێرشی شەوی پێشتر. خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی پزیشکیی ورمێ رایدەگەیێنێت، لە هەموو زانکۆ پزیشکییەکانی ئێران پشووە.
خەلیل رزگار، خوێندکارێکی کوردە لە کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی پزیشکیی ورمێ ئەمڕۆ یەکشەممە 15-6-2025 بە رووداوی راگەیاند، زانکۆ پزیشکییەکانی ئێران دوو هەفتە پشوویان دایە ئەو خوێندکارانەی لە وڵاتانی دیکەوە چوون بۆ خوێندن.
بەڵام ئەو پشووەی زانکۆ پزیشکییەکان بۆ خوێندکارانی نێوخۆیی ئێران تەنیا هەفتەیەکە، خەلیل رزگار گوتی، ''زۆرینەی خوێندکارە پزیشکییە کوردەکان لە دوێنێوە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025 ئیسرائیل دەستی بە هێرش ئاسمانی بۆ سەر ئێران کرد و کەمتر لە 20 کاژێر دوای ئەوە، ئێرانیش لە رێگەی مووشەکەوە دەستی بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کرد.
حوسێن کرمانپوور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا چارەسەر بۆ زیاتر لە 800 بریندار لە هەموو نەخۆشخانەکانی وڵات کراوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ و کەسی دیکەی سڤیل بوون. زیاتر لە 230 برینداریان چارەسەریان وەرگرتووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ