تەندروستیی بولگاریا: دوای 103 ساڵ، تووشبوویەکی کۆلێرا تۆمارکرا

15-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

وەزارەتی تەندروستیی بولگاریا رایدەگەیێنێت، یەکەم تووشبووی کۆلێرا دوای 103 ساڵ تۆمارکرا کە پیاوێکی 23 ساڵانە.
 
تەندروستیی بولگاریا ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 1921ـەوە هیچ تووشبوویەکی نەخۆشیی کۆلێرا تۆمارنەکراوە، ئەم تووشبووەی ئێستاش لە هیندستانەوە گەڕاوەتەوە بولگاریا.
 
بەپێی تەندروستیی وڵاتەکە، تووشبووەکە رۆژێک دوای گەڕانەوەی لە هیندستان نیشانەکانی دەرکەوتوون.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە کۆلێرا زۆرە ئەمانەن؛
 
- ئەوانەی پێش و دوای ژەمی خۆراک دەستناشۆن
- ئەوانەی خۆراکە سەردانەپۆشراوەکان دەخۆن
- منداڵان
- ئەوانەی گۆشتی نەکوڵاو دەخۆن
- ئەوانەی لە ئاوی پیس مەلەدەکەن
- ئەوانەی لەو ژینگانەن کە کۆلێرای تێدا بڵاوبووەتەوە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە