رووداو - تەندروستی
نوێنەرێکی پزیشکانی کورد لە کۆلێژە پزیشکییەکانی ئێران رایدەگەیێنێت: زۆرینەی خوێندکارانی کورد ئێرانیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە باشووری کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 16-6-2025 یاسین رەسووڵ، نوێنەرێکی خوێندکارانی کورد و خوێندکاری زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە سنە بە رووداوی راگەیاند، ژیانی خوێندکاران کەوتووەتە مەترسییەوە و لە بەشێکی زۆری شارەکانی ئێران خوێندکارانی کورد هەن و هەر لەو زانکۆی کوردستانە، نزیکەی 300 خوێندکاران هەن کە لە کۆلێژی پزیشکی دەخوێنن.
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هێرشی هەردوولا بۆسەر یەکدی گەورەتر و کاریگەرتر بووە. خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی پزیشکیی ورمێ رایدەگەیێنێت، لە هەموو زانکۆ پزیشکییەکانی ئێران پشووە.
خەلیل رزگار، خوێندکارێکی کوردە لە کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی پزیشکیی ورمێ بە رووداوی گوت، ''زانکۆ پزیشکییەکانی ئێران دوو هەفتە پشوویان دایە ئەو خوێندکارانەی لە وڵاتانی دیکەوە چوون بۆ خوێندن''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ