ئاژانسێکی بەریتانی هۆشداری لە خواردنی جۆرە شوکولاتەیەکی باو دەدات

16-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئاژانسێکی خۆراک لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، ئەو جۆرە شوکولاتەیەی کە ناسراوە بە ''شوکولاتەی دوبەی'' و بووەتە ترێند لەنێو خەڵکدا، پێکهاتەیەکی تێدایە کە دەشێت ببێتە هۆی هەستیاریی تووند.
 
ئاژانسی ستانداردی خۆراک لە بەریتانیا FSA ئاشکرای دەکات، ئەو جۆرە شوکولاتەیە عەلی بابای تێدایە کە دەشێت لەو کەسانەی هەستیارییان پێی هەیە، ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانیان و تەنانەت مردنیش، بەڵام ئەوەی بەرپرسانی خۆراکی تووڕە کردووە ئەوەیە کە لەسەر رووکاری بەرهەمەکە، ئاماژە بەو پێکهاتەیە نەدراوە.
 
گوتەبێژی ئاژانسەکە دەڵێت: ''عەلی بابا لەنێو پێکهاتەی شوکولاتەی دوبەی دۆزراوەتەوە، بەڵام لەسەر بەرهەمەکە ئاماژەی پێنەکراوە''، هەر بۆیە ئەو دەزگایە داوا لە بازرگانان دەکات، ئەو شوکولاتەیە لە بازاڕەکان بکشێننەوە و ئەوانەشی هەستیارییان بە عەلی بابا هەیە، نەیخۆن.
 
سێ بەرهەم لە ساڵێکدا لەڕووی بەبازاڕکردنەوە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە؛ بووکەڵەی لابووبوو، کوپی ستانلی و چوکلێتی دوبەی گەیشتوونەتە فرۆشی دەیان ملیۆن دۆلار.
 
گەنجێک لە بەریتانیا بەهۆی خواردنی عەلی باباوە ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە. {کلیک بکە بۆ درێژەی بابەت}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند جۆرێکی بەکتریا.

ئایا بەکتریا هەیە سوود بە جەستە بگەیێنێت؟

پسپۆڕێکی مایکرۆبایۆلۆژی باسی بەکتریا یان (میکرۆب)ـە سوودبەخشەکانی جەستە دەکات و دەڵێ، هەموو بەکتریایەکان زیانبەخش نین و لە راستیدا زۆربەیان پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ. ئەم وردەزیندەوەرە بەسوودانە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرگری، هەرسکردن، میتابۆلیزم و هاوسەنگی فیزیۆلۆژیی گشتیدا.