پسپۆڕێک: جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان هۆکاری سەرەکیی بەرزەپەستانی خوێنە لە هەرێمی کوردستان

16-09-2025
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - د. مەجید حوسێن
دکتۆر لونا خالید - د. مەجید حوسێن
A+ A-
رووداو- تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ رایدەگەیێنێت، کێشانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ، لەگەڵ خۆراکی ناتەندروست و دڵەڕاوکێ، هۆکاری سەرەکیی تووشبوونن بە نەخۆشیی بەرزە پەستانی خوێن لە هەرێمی کوردستان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 16-9-2025 د. مەجید حوسێن دۆسکی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ، لە بوڵتەنی تەندروستیی رووداو رایگەیاند، خۆراکی ناتەندروست، بەتایبەتی خواردنی بڕێکی زۆر لە خوێ و چەوری، ئەگەری تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن زیاد دەکات، جەختیشی کردەوە کە "چەوری مەترسیدارترە لە خوێ."
 
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی دڵ ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە مەترسییەکانی بەرزە پەستانی خوێن ئەوەیە کە زۆربەی تووشبووان هەست بە نیشانەکان ناکەن.
 
د. مەجید حوسێن، گوتیشی: "90٪ی ئەو کەسانەی کە تووشی بەرزە پەستانی خوێن بوون، هیچ نیشانەیەکیان نییە، بۆیە پێویستە پشکنینی پێشوەختە و بەردەوام بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە