پارێزگاری هەڵەبجە: پشتگیریی هەڵمەتی "لونای پەمەیی" دەکەم

16-10-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پارێزگاری هەڵەبجە پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵمەتی "لونای پەمەیی" دەربڕی و داوای لە خانمان کرد بۆ پاراستنی تەندروستیییان، پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن.
 
نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە،بە رووداوی رایگەیاند  پشتیگیری تەواوی هەڵمەتی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک دەکات "لونای پەمەیی" دەکات.  جەختی لەوە کردەوە کە "تەندروستی مرۆڤ پەیوەستە بە تەندروستی خێزانەوە، بۆیە نابێت خانمان شەرم بکەن" لە ئەنجامدانی پشکنینی پێویست.
 
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەدا کە لە پارێزگاکەیان سەنتەری تایبەت بە پشکنینی پێشوەختەی مەمک هەیە و داوای لە تەواوی خانمانی هەڵەبجە کرد سەردانی سەنتەرەکە بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستییان.
 
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، نوخشە ناسح، دووپاتی کردەوە کە پشکنینی پێشوەختە باشترین رێگەیە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردنی، بۆیە پێویستە خانمان گرنگییەکی زۆری پێ بدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.