کاریگەرییەکی نوێی دەرمانەکانی بەرزەچەوریی خوێن ئاشکرا دەکرێت

17-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە چین کاریگەرییەکی نوێی دەرمانەکانی کەمکردنەوەی چەوریی خوێن ئاشکرا دەکات و توێژەران دەڵێن، دەکرێت بۆ چارەسەری هەوکردنی تووندیش بەکاربێن.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی پزیشکیی تیانژینگ لە چین کرا و لە گۆڤاری Frontiers in Immunology بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە؛ ستاتینەکان 39٪ ئەگەری مردن بەهۆی هەوکردنی تووندی نێو خوێن کە ناسراوە بە گەنینی خوێن کەم دەکاتەوە.
 
کایفێنگ لی، سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکەیە دەڵێت: ''ستاتینەکان رێژەی چەوریی خراپ LDL کەم دەکەنەوە، دەشێت بۆ ئەوانەش بەکاربێت کە بەهۆی هەوکردنی نێو خوێنەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراون، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دژەهەوکردنێکی باشن''.
 
ساڵانە لە ئەمریکا نزیکەی 750 هەزار کەس بەهۆی هەوکردنی تووندی نێو خوێن ''گەنینی خوێن'' لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن و 27٪ـی ئەو ژمارەیەش گیان لەدەستدەدەن، هۆکارەکەشی بەهۆی تووشبوونە بە چەندان بەکتریا کە زۆرینەیان بەکتریا بەهێزەکانن کە دەرمان کاریان تێناکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆرپەیەک لەنێو شووشە دانراوە. وێنە: ASharqNews

توێژینەوەیەک: پێویستە لە یەکەی چاودێریی چڕی منداڵە ناکامەکان میوزیک لێبدرێت

توێژینەوەیەکی بەریتانی لە گۆڤاری پزیشکیی بەریتانی BMJ بڵاو کراوەتەوە و دەریدەخات، دانانی میوزیک لە یەکەی چاودێری چڕی منداڵانی تازەلەدایکبوو لێدانی دڵ و هەناسەدانیان باشتر دەکات، تەنانەت وا لە کۆرپەکان دەکات، زیاتر خۆراک بخۆن.