توێژینەوەیەک: هەفتانە زیاتر لە 10 کاژێر یارییە ئەلیکترۆنییەکان بکرێن، کێشەی درێژخایەن دروستدەبێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، بەسەربردنی زیاتر لە 10 کاژێر یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە هەفتەیەکدا ئەگەری خەوزڕان و زیادبوونی کێش زیاد دەکات.
 
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کێرتن لە ئوسترالیا لەسەر سەتان خوێندکاری زانکۆ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی هەفتانە زیاتر لە 10 کاژێر یارییە ئەلیکترۆنییەکانیان کردووە خەویان ناڕێک بووە و کێشیشیان نزیکەی 2 بۆ 4 کیلۆگرام زیاد بووە.
 
د. ماریۆ سێرڤۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئێمە ئەوەمان ئاشكراکردووە کە زێدەڕۆیی لە یاریکردن کێشەی جیدی دروستدەکات، نەک خودی یاریکردنەکە.
 
بۆیە پسپۆڕان پێشنیاز دەکەن، لە هەفتەیەکدا کەمتر لە 10 کاژێر خۆیان بە یارییە ئەلیکترۆنییەکانەوە خەریک بکەن.
 
لە یەکێک لە بەرنامەکانی (لەگەڵ رەنج)دا باسی یارییە ئەلیکترۆنییەکان کرا. پسپۆڕانی ‏دەروونناسی ‌و شارەزایانی بوارەكە هۆشداری دەدەن كە بەكارهێنانی بێ ‏سانسۆری یارییەكان ‌و نەبوونی چاودێری، مەترسی گەورەی لەسەر رەوشتی ‏كۆمەڵگە‌و داهاتووی منداڵان دروست كردووە‎.‎
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. مزەفەر بارزانی - د. هونەر رێبوار

کلینیکاست: 32٪ـی دانیشتووانی هەرێمی کورستان بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە

پسپۆڕێک توێژینەوەیەکی لەسەر گەنجانی هەرێمی کوردستان کردووە و دەرکەوتووە، 32٪ـی خەڵکی تووشبووی بەرزەپەستانی خوێنن کە ناسراوە بە ''نەخۆشیی زەخت''.