پزیشکێک لە هیندستان: وەرزی سەرما مەترسیی جەڵتەی مێشک زیاد دەکات

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکان لە هیندستان هۆشداری دەدەن لە وەرزی زستاندا رێژەی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و داوا لە هاووڵاتییان دەکەن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن.
 
د. سونیل کوتی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی نیوئێرا لە هیندستان، رایگەیاند: "کەشی سارد دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی لوولەکانی خوێن، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خەستبوونەوەی خوێن، کە بارودۆخێکی لەبار بۆ دروستبوونی کڵۆی خوێن دروست دەکات."
 
د. سونیل کوتی گوتی، "لە وەرزی زستاندا رێژەی تووشبوون بە جەڵتە لەنێو خەڵکی تەمەن 30 بۆ 65 ساڵ بە رێژەی 10% زیاد دەکات."
 
لای خۆیەوە د. ئارڤیند شارما پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، هۆشداری دەدات لە نیشانەکانی جەڵتەی مێشک و جەخت لەسەر گرنگیی کات دەکاتەوە  و دەڵێت "گەیشتن بە نەخۆشخانە لە ماوەی کاژێری زێڕیندا کە (60 خولەکی یەکەمە) دەتوانێت مێشک رزگار بکات و رێگری لە کەمئەندامیی درێژخایەن بکات."
 
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار  جەخت لەوە دەکاتەوە نزیکەی 80%ـی حاڵەتەکانی جەڵتەی مێشک لە رێگەی خۆپارێزی وەک: چاودێریکردنی پەستانی خوێن، وەرزشکردن، خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو، خۆبەدوورگرتن لە جگەرەکێشان پشکنینی پێشوەختە ب دەتوانرێت پێشگیری لێبکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک لەگەڵ دایکیان لەسەر تەختی نەخۆشانەیەکی ئەفغانستانن. وێنە: barrons

لە ئەفغانستان مەترسیی بەدخۆراکیی گشتی لەسەر منداڵان دروستبووە

لە ئەفغانستان مەترسیی جیدی لەسەر منداڵان دروستبووە و بەشێکی زۆریان بەدخۆراکن. بەپێی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، مانگانە زیاد لە 300 منداڵی بەدخۆراک لەو وڵاتە تۆمار دەکرێن.