رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رایدەگەیێنێت، بەهۆی نەبوونی کارمەندی پێویست، بەشێکی زۆری بنکە تەندروستییەکان داخراون، هۆکارەکەش باسدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2025 دکتۆر شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی خانەنشینبوونی کارمەندانی تەندروستییەوە کێشەی کەمیی کارمەندیان بۆ دروستبووە و بەهۆیەوە هەشت بنکەی تەندروستی لە کۆیە داخراون.
ئاشتی عەلی، بەرپرسی خۆپاراستن لە کۆیە ئەمڕۆ گوتی، دەمێکە بنکەکان داخراون و لە بنکەکانی دیکە گوشاری زۆر دروستبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ